وێژه‌ي کوردی هه‌وراز و نشێوی زۆري تێپه‌ڕاندوه. ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی وێژه‌ي کوردی پاش ئيسلام، له زاراوه‌ي گۆرانی و به ده‌ستی کورده يارسانه‌کانه‌وه دانێين، ئه‌توانين سه‌ده‌ي سێهه‌مي کۆچی، وه‌ک خاڵي ده‌سپێک بۆ وێژه‌ي کوردی ده‌ست نيشان بکه‌ين که شاعيره‌کان به زاراوه‌يه هۆنراوه‌يان هۆنييه‌وه. به‌ڵام له قۆناغه‌کانی دواتردا، زاراوه‌گه‌لی ديکه‌ي کوردی، ناو به ناو وه‌ک زاراوه‌ي پێوه‌ر و جێکه‌وتووي لێهات که ئه‌توانين ئاماژه به زاراوه‌گه‌لی هه‌ورامی، کرمانجی باشوور و باکوور بکه‌ين.
وێژه‌ي کوردي له مێژووي پڕ له هه‌وراز و نشێوی خۆي‌دا، له ژێر کارتێکه‌ري ڕه‌وتانه‌گه‌لی فکری و ئاييني سه‌رده‌م و هه‌روه‌ها وێژه‌ي گه‌لانی دراوسێيشيدا بووه که هه‌ر کام له‌مانه ڕچه‌يه‌کی تازه‌تری بۆي شکاندووه و ڕێگه‌يه‌کي تری وه‌به‌ر ناوه. تێکڕاي ئه‌م هۆکارانه و زۆري تريش، بوونه هۆي ئه‌وه که ڕه‌وتی مێژووي وێژه‌ي کوردی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا به ئه‌مڕۆ بخه‌ينه به‌ر باس و لێکۆڵينه‌وه به‌و هيوايه که ئه‌م کۆڕه سه‌ره‌تايه‌ک بێت بۆ کۆڕگه‌لي دواتر و بتوانێ وێژه‌ي کوردی له ڕۆچنه‌گه‌لی جۆراوجۆره‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ.